كۆمپانیاكانی توركيش ئێرلاین، AJet و پیگاسۆس ھه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌شته‌كانییان بۆ ھه‌ولێر درێژكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
به‌ھۆی دۆخی ئاسایشی ناوچه‌كه و گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، ھه‌ریه‌ك له كۆمپانیا ئاسمانییه‌كانی توركیش ئێرلاین، AJet تا كۆتایی تهمووز و پێگاسۆسیش تا 27ی تهمووز ھه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانیان بۆ ھه‌ولێر درێژكرده‌وه.
ئه‌م كۆمپانیایانه بڕیاره‌كه وه‌ك ھه‌نگاوێكی خۆپارێزی بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران و خاوه‌نكاره‌كانیان ده‌بینن، چونكه به‌ھۆی بارودۆخی ئێستای شه‌ڕی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، دۆخی ئاسمانی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێری ده‌كرێت.
كۆمپانیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه گه‌شتیاران ده‌توانن دوا زانیارییه‌كانی گه‌شته‌كانیان له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕ و كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانی كۆمپانیاكانه‌وه ببینن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌م كۆمپانیایانه ڕۆژی 22ی تهمووز ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانییان بۆ ھه‌ولێر درێژكرده‌وه، ئه‌مڕۆش بڕیاره‌كه‌یان بۆ كۆتایی مانگی تهمووز درێژكرده‌وه.
PM:02:40:24/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت