11 کیلۆمەتری دیکەی ڕێگەی دووسایدی دوکان - چوارقوڕنە دەکرێتەوە
وێستگەنیوز –
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند، کارەکانی قۆناغێکی نوێی پڕۆژەی ڕێگەی دووسایدی دوکان - چوارقوڕنە تەواو بووە و هەفتەی داهاتوو بە ڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی قۆناغەکانی 2 و 3ـی پڕۆژەکەدا، کارەکانی 11 کیلۆمەتری دیکە لە ڕێگاکە تاوەکو ناوچەی کانی وەتمان بەکۆتا هاتووە.
لە ئێستادا تەنها کارە تەکنیکییە وردەکان و هێڵکاریی ڕێگاکە ماوە، کە بڕیارە تاوەکو هەفتەی داهاتوو تەواو ببن و بە فەرمی بخرێتە خزمەت شۆفێرانەوە.
پڕۆژەی دووسایدی دوکان - چوارقوڕنە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ناوچەکە، کە بەگشتی درێژاییەکەی دەگاتە 36.5 کیلۆمەتر.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی زیاتر لە 243 ملیار دیناری بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە تەرخان کردووە.
PM:08:33:23/07/2026
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت