له كه‌ركوك دوو به‌رپرس به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیر كران
وێستگه‌نیوز -
هێزێكی ئه‌منیی تایبه‌تی سه‌ر به ده‌سته‌ی نه‌زاهه، دكتۆر مه‌نسور ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڤێتێرنه‌ری كه‌ركوك و به‌رپرسی پێشووی یه‌كه‌ی ڤێتێرنه‌ری ناحیه‌ی شوانیان به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیر كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هێزێكی ئه‌منی تایبه‌تی ده‌سته‌ی نه‌زاهه، له شاری كه‌ركوك دوو به‌رپرس ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه یه‌كێكیان عه‌ره‌ب و ئه‌وه‌ی تریان كورده.
عه‌مید عامر نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركووك بۆ رووداو وتی: "به‌ڕێوه‌به‌ری ڤێتێرنه‌ری كه‌ركوك كه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن هێزێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌ستگیركراوه".
هاكات عه‌بدوڵا میروه‌یس، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه سه‌روه‌ت خورشید، كه به نه‌ته‌وه كورده وبه‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی یه‌كه‌ی ڤێتێرنه‌ری ناحیه‌ی شوانه ده‌ستگیر كراوه.
PM:03:38:23/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت