سوپای ئه‌مریكا دوایین شه‌پۆلی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران كۆتایی پێهێنا
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه دوایین شه‌پۆلی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران ته‌واو كردووه، كه به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ده‌ستی پێكردووه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (CENTCOM) كۆتایی هاتنی شه‌پۆلی نوێی هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێرانی ڕاگه‌یاند، كه دوانزه‌هه‌مین شه‌وی له‌سه‌ریه‌كی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه.
سێنتكۆم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كههێرشهكان كاتژمێر 10:30 خوله‌كی شه‌و به كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا كۆتاییان هات و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێرانیان كردۆته ئامانج، له‌وانه دامه‌زراوه ده‌ریاییه‌كان، شوێنه‌كانی هه‌ڵگرتنی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، شوێنه‌كانی چاودێری كه‌ناراوه‌كان و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئامانجی گورزه‌كان كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای ئێران بووه بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ده‌ریاوانه مه‌ده‌نییه‌كان و كه‌شتییه بازرگانییه‌كان كه به ئاوه‌كانی ناوچه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن.
فه‌رمانده‌ییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌م مانگه‌دا ده‌یان شوێنی سه‌ربازی ئێرانیان كردۆته ئامانج كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی ده‌ریایی دژی ئێران.
سێنتكۆم دووپاتیكرده‌وه كه زیاتر له 50 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگیركراون و له ئاماده‌باشییه‌كی ته‌واودان بۆ هه‌ر پێشهاتێك و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان.
AM:08:52:23/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت