کەشناسێک: گەرمایەکی توند ڕوو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما 50 پلە تێدەپەڕێنن


وێستگەنیوز-

شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری دەدات لە شەپۆلێکی توندی گەرما کە ڕوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و دەڵێت، لە ناوچەکانی گەرمیان پلەکانی گەرما 50 پلە تێدەپەڕێنن.


سیروان ساڵەح، شارەزای کەشناسی لە نوێترین زانیاریدا سەبارەت بە دۆخی کەشوهەوا ڕایگەیاند، بەهۆی قوڵبوونەوە و فراوانبوونی بازنەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکانی زەریای هیندی، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان، عێراق و وڵاتانی کەنداو بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

بەپێی پێشبینییەکانی ئەو شارەزایە، لە کۆتایی ئەم مانگەدا پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبن:

لە ناوچەکانی گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.
لە باشووری گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 51 پلە.
لە ناوەڕاست و باشووری عێراق پلەی گەرما دەگاتە 53 پلە.
لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران (بەسڕە، عەمارە و ئەهواز) پلەی گەرما دەگاتە 54 پلەی سیلیزی.

سیروان ساڵەح ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم شەپۆلە گەرمایە تەنها بۆ کۆتایی ئەم مانگە نییە، بەڵکو پێشبینی دەکرێت لە مانگی ئابیشدا چەند جارێکی دیکە گەرمای توند ناوچەکە بگرێتەوە.



PM:07:01:22/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو