نێچیرڤان بارزانی به فه‌رمانێك پله‌ی 729 پله‌داری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی به‌رز كرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانێكی هه‌رێمی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی 729 پله‌داری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ واژۆ كرد و پلهكانیانی به‌رزركرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی 729 پله‌داری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌سه‌ر راژه (میلاك)ـی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆ كرد.
*ده‌ركردنی ئه‌م فه‌رمانه پاڵپشت به یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان دێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پله‌دارانه ماوه‌ی یاساییان ته‌واو كردووه و رێكاری پێویست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گیراوه‌ته به‌ر.
*ئه‌م فه‌رمانه له ئه‌مڕۆوه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ده‌قی راگه‌یێندراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان:
رۆژی چوارشه‌ممه، 2026/7/22، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (729) پله‌داری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، واژۆ كرد.
ده‌ركردنی ئه‌م فه‌رمانه پاڵپشت به یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان دێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پله‌دارانه ماوه‌ی یاسایی‌یان ته‌واو كردووه و رێكاری پێویست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گیراوه‌ته به‌ر.
ئه‌م فه‌رمانه، له ئه‌مڕۆوه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
PM:03:51:22/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت