حكومه‌تی هه‌رێم نرخی به‌نزینی (موحه‌سه‌ن) و (سوپه‌ر)یشی دیاریكرد
وێستگه‌نیوز –
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا نرخی به‌نزینی نۆرماڵی به 850 دینار بۆ هه‌ر لیترێك دیاریكرد، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی به‌نزینی (موحه‌سه‌ن) و ( سوپه‌ر)یشی دیاریكرد.
له نووسراوێكدا كه ئیمزای كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره و ئه‌مڕۆ 22ی ته‌مموز ده‌ركراوه، هاتووه كه "به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی نرخی به‌نزین به كوالیتی موحه‌سه‌ن و سوپه‌ر له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارماندا به:
یه‌كه‌م -به‌نزینی كوالێتی نۆرماڵ:
- نرخی فرۆشتنی به‌نزینی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به كوالێتی نۆرماڵ له به‌نزینخانه‌كان لیتری به 750 دینار ده‌بێت.
- نرخی فرۆشتنی به‌نزینی بازرگانی به كوالێتی نۆرماڵ له به‌نزینخانه‌كان نابێت لیتری له 850دینار زیاتر بێت.
- دووه‌م- به‌نزینی كوالێتی موحه‌سه‌ن له به‌نزینخانه‌كان نابێت لیتری له 1000 دینار زیاتر بێت.
سێیه‌م- به‌نزینی كوالێتی سۆپه‌ر له به‌نزینخانه‌كان نابێت لیتری له 1200 دینار زیاتر بێت.
چوره‌م- كوالێتی به‌نزینی نۆرماڵ و محسن و سۆپه‌ر پێویسته به گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌نزینخانه‌كان دووچاری لێپێچینه‌وه ده‌بن.
پێنجه‌م: ئه‌م فه‌رمانه‌له رێكه‌وتی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێت.
AM:09:44:22/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت