سبەینێ لیستی مووچەی مانگی 7 رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت
وێستگەنیوز-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرای کرد، ئەمشەو یان سبەی لیستی مووچەی مانگی 7 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 6 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی تەمموزی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر هیچ گرفتێکی نائاسایی نەیەتە پێش، بڕیارە ئەمشەو شاندێکی وەزارەت بەرەو بەغدا بڕوات، بۆ ئەوەی سبەی چوارشەممە لیستی مووچەی مانگی 7 ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بکەن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەدا، تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 6ـیش ئامادە کراوە و ڕادەستی بەغدا دەکرێت، چونکە ناردنی ئەو تەرازووە مەرجێکی مانگانەی بەغدایە بۆ وردبینی و خەرجکردنی شایستە داراییەکان.
ئەو سەرچاوەیە جەختیشی کردەوە لەوەی هەموو هەوڵێکی وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەیە ڕێکارەکان بە خێرایی تەواو ببن، تاوەکو پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران چیتر دوانەکەوێت.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵ دەدەین زوو رێکارەکان تەواو بکەین تاوەکو مووچەی فەرمانبەران دوانەخرێت.
PM:09:38:21/07/2026
ئهم بابهته 388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت