کۆنفرانسەکەی کەرکوکی گۆڕان هەڵوەشایەوە؛ ناوی دانا ئەحمەد مەجید لە حزبەکە سڕدرایەوە


وێستگەنیوز-

بە بڕیارێکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق، دوایین کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان کە لە شاری کەرکوک بەڕێوەچوو هەڵوەشێنرایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەندامێتی دانا ئەحمەد مەجید لە ناو حزبەکەدا بە نایاسایی ناسێنرا و سڕدرایەوە.


بەپێی نووسراوێکی فەرمی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق کە لە ڕێکەوتی 20ـی تەمووزی 2026 دەرچووە، بڕیاردراوە بە پووچەڵکردنەوەی تەواوی ئەنجامەکانی کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان کە لە ڕێکەوتی 16ـەی شووباتی 2026 لە شاری کەرکوک ئەنجامدرا.

ئەم بڕیارە پاڵپشتە بە بڕیاری ژمارە 13ی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان کە لە 23/4/2026 دەرچووە و تێیدا ناوی دانا ئەحمەد مەجید لە لیستی ئەندامانی دەستەی گشتی بزووتنەوەکە سڕدراوەتەوە.

لە نووسراوەکەی کۆمیسیۆندا ئاماژە بەوەش دراوە، فەرمانگەی کاروباری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان ڕاسپێردراون تا بە هەماهەنگی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی تر دیاری بکەن.

مەبەست لە کۆنفرانسە نوێیەکە هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتییەکی نوێیە بۆ حزبەکە، دوای ئەوەی پۆستەکەی دانا ئەحمەد مەجید بەهۆی هەڵوەشانەوەی کۆنفرانسەکەوە بە نایاسایی لەقەڵەم درا.


PM:06:23:21/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو