لە کەلار لە کاتی بردنە ژوورەوەی ئۆتۆمبێل بۆ حەوشە، باوکێک بە هەڵە منداڵەکەی خۆی شێلا


وێستگەنیوز-

لە ڕووداوێکدا لە قەزای کەلار، باوکێک لە کاتی گەڕانەوەی ئۆتۆمبێلەکەیدا بۆ ناو حەوشەی ماڵەکەیان، بە هەڵە منداڵە تەمەن سێ ساڵانەکەی شێلا و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستدا.


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمشەو دووشەممە، لە گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار، باوکێک ویستوویەتی ئۆتۆمبێلەکەی کە لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر بووە، لەبەردەم ماڵی خۆیانەوە بباتە ناو حەوشەکەیان، بەڵام لەو کاتەدا منداڵە تەمەن سێ ساڵانەکەی خۆی شێلاوە.

ئاماژە بەوە دراوە، منداڵەکە بە سەختی بریندار بووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

دوای ڕووداوەکەش، تیمەکانی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و هێڵکارییان بۆ ڕووداوەکە ئەنجامداوە، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەکە.


AM:12:16:21/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو