بڕێکی زۆر کریستاڵ و حەبی هۆشبەر لە سلێمانی دەستی بەسەردا گیرا؛ 4 کەس دەستگیرکران
وێستگەنیوز ـ
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی 4 بازرگانی ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر کریستاڵ و حەبی هۆشبەری لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، 20 تەمووزی 2026، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە دوو چالاکیی جیاوازدا و دوای بەدواداچوونی ورد، توانیویانە دەست بەسەر 25,000 دەنک حەبی هۆشبەر و 21 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا بگرن.
وردەکاریی چالاکییەکان بەم شێوەیەیە:
لە ڕێکەوتی 18-07-2026، هێزەکانی ئاسایش لە شاری سلێمانی 2 بازرگانیان دەستگیرکرد، کە بڕی 25,000 دەنک حەبی هۆشبەریان بە شێوەی قاچاخ هێنابووە نێو شارەکە بە مەبەستی ساغکردنەوەی.
لە ڕێکەوتی 19-07-2026، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی بە هەماهەنگی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، توانییان 2 بازرگانی دیکە دەستگیر بکەن، لەم چالاکییەدا دەست بەسەر 21 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیرا کە بە هەردوو شێوەی وشک و شل ئامادەکرابوون.
لە ئێستادا هەر چوار تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ژمارە 1ی ساڵی 2020 ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.
PM:10:12:20/07/2026
ئهم بابهته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت