بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە هەرێم جێگیرکرا و هۆشداری توند دەدرێتە بەنزینخانەکان


وێستگەنیوز-

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە قەیرانی سووتەمەنی، سامانە سروشتییەکان بڕیارێکی نوێی دەرکرد و نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە تەواوی هەرێمی کوردستان جێگیر کرد.


بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە وێنەیەکی دەست وێستگەنیوز کەوتووە و تێیدا ئاماژە بە نووسراوی ژمارە 20364 بڕیاردراوە بە:

ئەو بەنزینەی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دابین دەکرێت واتا کوالیتی نۆرماڵ، بە هەمان نرخی پێشوو کە 750 دینارە بۆ هەر لیترێک بەردەوام دەبێت و وەزارەت هەوڵدەدات زۆرترین بڕی ئەو بەنزینە بخاتە بازاڕەوە.

نرخی فرۆشتنی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە سەرجەم بەنزینخانەکاندا نابێت لە 850 هەشت سەد و پەنجا دینار تێپەڕ بکات.

حکومەتی هەرێم هۆشداری توند دەداتە خاوەن بەنزینخانەکان؛ هەر بەنزینخانەیەک بە نرخێکی گرانتر لە 850 دینار بەنزینی نۆرماڵ بفرۆشێت، ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی توند دەبێتەوە.

ئەم بڕیارە لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئامانج لێی کۆنتڕۆڵکردنی نرخ و دابەزاندنی نرخی سووتەمەنییە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا.



PM:04:11:20/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو