نەزهەت حالی: مەترسییە هەرە مەزنەکە ناکۆکی ناوخۆییە نەک تەنها هێرشە موشەکییەکانی ئێران


وێستگەنیوز ـ

نەزهەت حالی، لە نوسینێکیدا هۆشداری لە تێکچوونی دۆخی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان دەدات و ڕایگەیاند، تەنها پەیامی ئەرێنی بەس نییە و بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە بەڵکو پێویستمان بە کردارە.


نەزهەت حالی به‌رپرسی‌ پێشووی‌ ئاژانسی‌ پاراستن و زانیاری‌/ پاراستن لە نوسینێکدا لەژێر ناونیشانی "کردارمان پێویستە" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، لە ئێستادا دۆخی هەرێم زۆر خراپە، مەترسییە گەورەکە تەنیا هێرشە درۆنی و موشەکییە ناڕەواکانی ئێران و بەرەی مقاومە نین، چونکە ئەو هێرشانە کاتیین و پەیوەستن بە دۆخی ناوچەکە، مەترسییە هەرە مەزنەکە ناکۆکی ناوخۆیی و پەکخستنی دامەزراوە شەڕعییەکانە.

نەزهەت حالی هۆشداری دەدات کە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە دەبێتە هۆی لاوازبوونی زیاتری هەرێم و لەباربردنی ئومێدی گەل بۆ هەرێمێکی یەکگرتووی ئەمن و یاسا سەروەر.

نەزهەت حالی لە کۆتایی نوسینەکەیدا، چارەسەری کێشەکان دەخاتە ئەستۆی بڕیار بەدەستان و دەڵێت، چارەسەر تەنها بە هەنگاوی کرداری و سازشکردن بۆ یەکتری دەبێت لە پێناو بەرژەوەندی گشتی.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، پەیامە ئەرێنییەکانی سەرکردە سیاسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان جێگای دەستخۆشین، بەڵام کافی نین و دەبێت وەربگێڕدرێن بۆ هەنگاوی کرداری.




PM:09:03:19/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت