د. عه‌لی قه‌ره‌داغی: پاڵپشتیكردن له ھه‌رێمی كوردستان له‌مڕۆدا ئه‌ركێكی نیشتمانییه
وێستگه‌نیوز -
د. عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی جیھانی ئیسلامی رایگه‌یاند كه دەستدرێژییەکانی سەر ھەرێمی کوردستان، ھاوشێوەی دەستدرێژییەکانی سەر قەتەر و شوێنەکانی دیکە ئیدانه ده‌كات، ده‌شڵێت: "پاڵپشتیكردن له ھه‌رێمی كوردستان له‌مڕۆدا ئه‌ركێكی نیشتمانییه".
د.عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی جیھانی ئیسلامی له راگه‌یاندراوێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی كردووه كه ده‌كرێنه سه‌ر ھه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت: "ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ر ھه‌رێمی كوردستان، ھاوشێوه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ر قه‌ته‌ر و شوێنه‌كانی دیكه ئیدانه ده‌كه‌م، ئه‌م ده‌ستدرێژییانه‌ش ره‌تكراوه‌ن، ھه‌روه‌ك پێشێلكارییه‌كی مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی".
سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی جیھانی ئیسلامی باسی له‌وه كردووه كه حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسیارێتی ته‌واوی له ئه‌ستۆدایه له‌به‌رامبه‌ر ھه‌ر بێده‌نگییه‌ك یان كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی وڵاته‌كه‌ی و داواشیكرد حكومه‌تی عێراق، رێوشوێنی سیاسی، دیپلۆماسی و ئه‌منی راسته‌قینه بگرێته به‌ر بۆ پاراستنی وڵات و ھاووڵاتییان.
د. عه‌لی قه‌ره‌داغی نووسیویه‌تی: "پاڵپشتیكردن له ھه‌رێمی كوردستان له‌مڕۆدا ته‌نھا ھه‌ڵوێستێكی سیاسیی ئاره‌زوومه‌ندانه نییه، به‌ڵكو ئه‌ركێكی نیشتمانییه، چونكه ئاسایشی كوردستان به‌شێكه له ئاسایشی عێراق و ھه‌ر ھێرشێك بۆ سه‌ر ھه‌رێم، به ھێرشكردنه سه‌ر ته‌واوی ده‌وڵه‌تی عێراق ھه‌ژمار ده‌كرێت".
سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی جیھانی ئیسلامی راشیگه‌یاندووه كه كاتی ئه‌وه ھاتووه عێراق، ھه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو و توندی ھه‌بێت بۆ كۆتاییھێنان به‌م ده‌ستدرێژییانه و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع "سه‌روه‌ریی عێراق جێگه‌ی دانوستان نییه، جگه له‌وه‌ش خوێنی ڕۆڵه‌كانی عێراق، ھێڵی سووره".
PM:07:33:19/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت