شاسوار عه‌بدولواحید وه‌ڵامی مه‌سرور بارزانی ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز –
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ڕێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه وه‌ڵامی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "په‌رله‌مان كارا ناكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها مه‌سرور بارزانی هه‌ڵبژێرێته‌وه و دواتر پشتگوێبخرێت و له‌كاربخرێت".
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت: "وه‌ك هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان (یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ) ده‌مانه‌وێت په‌رله‌مان و دامه‌زراوه حكموییهكان دامه‌زراوه‌ی فعلی بن و بتوانن لێپێچینه‌وه بكه‌ن".
وتیشی: "ئێمه په‌رله‌مانێكمان ناوێت ته‌نها یه‌ك رۆژ بۆ هه‌ڵبژاردنی تۆ بكه‌وێته كار".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "په‌رله‌مانێكمان ناوێت نه‌توانێت سه‌رۆكی حكومه‌ت یان وه‌زیرێك بانگهێشت بكات و لێپرسینه‌وه‌یان لێبكات و په‌رله‌مانێكمان ناوێت یه‌ك رۆژ چالاك بێت و چوار ساڵ ئیهمال بكرێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئێمه وه‌ك هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان په‌رله‌مانێكمان ده‌وێت دامه‌زراوه‌ی فعلی بێت و بتوانێت لێپێچینه‌وه بكات و بڕیارمانداوه ده‌بێت شێوازی حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستان بگۆڕدرێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت دامه‌زراوه‌كان سه‌نگیان هه‌بێت و سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی بێت".
له‌باره‌ی سكاڵاكهشیان له دادگای فیدراڵی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره نایاساییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێ، شاسوار عه‌بدولواحید رایگه‌یاند كه "ئه‌و بڕیاره له زه‌ره‌ری كه‌س نییه و له حكومه‌تی داهاتوویش هه‌ر بڕیارێكی نایاساییان دابێت هه‌ڵیده‌وه‌شێنینه‌وه".
PM:06:35:19/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 796
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت