لە مێرگەسۆر گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵ خنکا
وێستگەنیوز ـ
لەکاتی مەلەوانیکردندا، گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵ
لە ڕووباری چامەی سنووری قەزای مێرگەسۆر خنکا و گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـەی7ـی2026، گەنجێک بە ناوی محەمەد
غازی کە تەمەنی ٢٤ ساڵە و دانیشتووی پیرمامە، بە مەبەستی گەشت و مەلەوانیکردن لەگەڵ
هاوڕێکانی ڕووی لە ڕووباری چامە کردووە لە سنووری قەزای مێرگەسۆری سەربە پارێزگای
هەولێر، بەڵام لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە.
ڕەوەند مەغدید، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران
لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، دوای نیو کاتژمێر لە گەڕان، توانرا تەرمی گەنجەکە
لە ئاوەکە دەربهێنرێتەوە.
لە ئێستادا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی مێرگەسۆرە
و بڕیارە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری، ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران بکرێت.
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ئامارێکی مەترسیداریشی
ئاشکرا کرد و وتی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ئەمە شەشەمین حاڵەتی خنکانە کە
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆمار دەکرێت.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ساڵانە لەگەڵ
هاتنی وەرزی گەرما، هاوڵاتییان بۆمەلەوانی ڕوو لە ڕووبارەکان دەکەن و بەهۆی نەشارەزایی
یان پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان، چەندین ڕووداوی خنکانی لێدەکەوێتەوە.
PM:06:16:19/07/2026
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت