پارتی ئازادیی كوردستان: ئێران له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا بۆسه‌رمان فۆسفۆری سپی به‌كارهێنا
وێستگه‌نیوز –
پارتی ئازادیی كوردستان (PAK) رایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له هێرشه درۆنییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆیدا بۆ سه‌ر یه‌كێك له بنكه‌كانی سوپای میلـلیی كوردستان، ته‌قه‌مه‌نی تێكه‌ڵ به فۆسفۆری سپیی به‌كار هێنا.
له راگه‌یه‌ندراوێكی پارتی ئازادیی كوردستان (PAK)دا هاتووه كه:
*به‌پێی بینین و پشكنینی حاڵه‌تی 9 پێشمه‌رگه‌ی برینداری ئه‌م هێرشه و ئاگری به‌رفراوانی ژینگه و شوێنی به ئامانج گیراو، ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییه‌ی كه له‌و هێرشه‌دا به‌كارهاتووه، فۆسفۆری سپیی تێدا بووه.
*ئه‌م په‌لاماره ته‌نها تاوانێك نییه، به‌ڵكوو پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی مرۆڤ له كاتی شه‌ڕدایه.
*به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی كه سووتاندنی مرۆڤ و ژینگه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مرۆڤایه‌تی و پابه‌ندبوونی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌وڵه‌تان ناته‌بایه.
*كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی نابێ ئه‌م تاوانه بێوه‌ڵام بێڵێته‌وه.
*داوا له سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور و هه‌موو ده‌زگا و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه پێوهندییدارهكان ده‌كه‌ین هه‌نگاوی یاسایی پێویست بۆ سزادانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڵبگرن.
*چاوه‌ڕێ ده‌كرێت حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێناو ئاسایش و مافه‌كانی هاووڵاتیان و ژینگه‌ی خۆیان به‌رگریی له ده‌ستدرێژی و هێرشه سه‌ربازییه‌كانی ئێران بكه‌ن.
*بێده‌نگی له ئاست به‌كارهێنانی چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، ڕێگا بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تاوانه مه‌ترسیدارانه خۆشده‌كات.
*پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ و ئاسایشی مه‌ده‌نییه‌كان و پابه‌ندبوون به یاسای نێوده‌وڵه‌تیی، به‌رپرسیارێتییه‌كی هاوبه‌شی هه‌موو ده‌وڵه‌تان و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
*نا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان.
PM:05:44:19/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت