6 لایەنی کوردستانی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێم بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ 17-7-2026، 6 لایەنی سیاسیی کوردستان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا بۆ رای گشتی، هەڵوێستی خۆیان لەبارەی ئەو هێرشانە راگەیاند کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و بە توندی سەرکۆنەی چڕبوونەوەی هێرشەکانی ئەمشەوی سەر هەولێر و سلێمانییان کرد.


لە راگەیەندراوی هاوبەشی ئەو لایەنانەدا هاتووە، کە ئەم هێرشانە بێ پاساون و بە شێوەیەکی نائاسایی چڕکراونەتەوە، ئەمەش وای کردووە هاوڵاتیانی کوردستان تووشی دڵەڕاوکێ بن و زیانیش بەر ژینگەی ناوچەکە بکەوێت.

ئەو 6 لایەنە جەختیان کردووەتەوە، کە هەرێمی کوردستان هەرگیز بەشێک نییە لەم شەڕ و ململانێیانە، بەڵکو خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی تەنها خوازیاری ئاشتی و برایەتین لەگەڵ گەلانی ناوچەکە و دەوڵەتانی دراوسێدا.

هەروەها داوایان کردووە کە پێویستە هەرچی زووە کۆتایی بەم هێرشانە بهێنرێت و چیتر خاکی هەرێمی کوردستان نەکرێتە ئامانج.

ناوی ئەو لایەنانەی راگەیەندراوەکەیان واژۆ کردووە:

1. پارتی نەتەوەیی کوردستان
2. حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان
3. بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتیمانیی
4. بزوتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان
5. پارتی سەوزی کوردستان
6. بزوتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان


AM:01:07:18/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو