پارێزگاری سلێمانی ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەرێم دەکات و چەند رێنماییەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات
وێستگەنیوز-
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە کرانە سەر شاری سلێمانی و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.
پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە هەرێمی کوردستان بە گشتی و حکومەتی خۆجێیی سلێمانی بە تایبەتی، بە هیچ شێوەیەک بەشێک نین لەو ململانێ و جەنگەی کە لە ئێستادا ناوچەکەی گرتووەتەوە.
هاوکات، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر چەند رێنماییەکی بەپەلەی ئاراستەی هاوڵاتیان کرد و داوای لێکردن، لە پێناو پاراستنی سەلامەتییان لە شوێنی بۆردومانەکان نزیک نەبنەوە.
هەروەها پارێزگاری سلێمانی جەختی لەوەش کردەوە، کە پێویستە هاوڵاتیان هاوکار بن و ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان دروست نەکەن، تاوەکو رێگە بدرێت هێزەکان کارەکانیان بە شێوەیەکی پیشەیی و خێرا جێبەجێ بکەن.
PM:10:25:17/07/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت