سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار وەڵامی چەندین داواکاری بۆ وەرگرتنی زەوی دایەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی،17ـی تەممووزی 2026، سەرۆکایەتی شارەوانیی کەلار لە ڕاگەیاندراوایکدا وەڵامی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی دایەوە کە داواکارییان بۆ وەرگرتنی زەوی پێشکەشکردبوو
دوای ئەوەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ناحیەکان داواکارییان پێشکەش کرد بۆ ئەوەی زەوییان لە کەلار پێ بدرێت، لەسەر ئەو داواکارییە:
ئیدارەی گەرمیان، لەگەڵ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکایەتی شارەوانیی کەلار دیراسەی بابەتەکەیان کرد.
لە ئەنجامدا بڕیاردرا لە قۆناغی دووەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەویدا، چارەسەری گونجاو بۆ ئەو بابەتە بکرێت، بە جۆرێک کە بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران و خانەنشینانی ناحیەکاندا بێت و ئەوانیش لە پرۆسەکە سوودمەند بن.
PM:09:57:17/07/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت