عێراق سیستەمی بەرگری لەکێڵگە نەوتییەکانی کوردستان جێگیر دەکات
وێستگەنیوز-
حکومەتی عێراق پلانێکی نوێی بۆ پاراستنی ژێرخانی وزە و کێڵگە نەوتییەکان دەستپێکردووە و لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە سیستەمێکی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوردە بکات.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەغدا پلانێکی وردی بۆ پاراستنی کەرتی وزە داڕشتووە، کە تێیدا عێراق سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییە هەرە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا بەکاردەهێنێت.
ئاماژە بەوەش دراوە، کە ئەم سیستەمە نوێیانە بە تایبەتی لە دەوروبەری کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر دەکرێن، ئەم بڕیارەش وەک هەنگاوێکی ستراتیژی دەبینرێت بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە لە هەر جۆرە هێرشێکی مووشەکی یان مەترسییەکی ئاسمانی کە ئاسایشی وزە بخاتە مەترسییەوە.
ئەم هەنگاوەی عێراق بۆ کڕینی سیستەمە بەرگرییەکان لە کاتێکدایە، پاراستنی ژێرخانی ئابووری و کێڵگە نەوتییەکان بووەتە کارە لە پێشینەکانی حکومەت بۆ رێگریکردن لە هەر جۆرە پەککەوتنێکی پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت.
PM:06:01:17/07/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت