كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشان راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر زڕگوێزه‌ڵه بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر زڕگوێزه‌ڵه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "9 پێشمه‌رگه‌مان شه‌هیدبوون".
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 17ی ته‌مووزی 2026ی زایینی، كۆماری ئیسلامی جارێكی دیكه هێرشی كرده سه‌ر باره‌گا و مه‌قه‌ڕه‌كانمان.
*له ده‌رئه‌نجامی هێرشێكی قورس و چڕی موشه‌كی بۆ سه‌ر چه‌ندین باره‌گا و ئوردوگای ده‌وروبه‌ری زرگوێزه‌ڵه له كاتژمێر 6ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌داخه‌وه 9 پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه به ناوه‌كانی فه‌رهاد قه‌مه‌ری خه‌ڵكی دیوانده‌ره، سروش نه‌سری خه‌ڵكی مه‌ریوان،سینا سه‌فه‌ری خه‌ڵكی شاباد، یاسین كیانپور خه‌ڵكی شازه‌ند،ئه‌حمه‌د مه‌حموودی خه‌ڵكی بانه،ره‌زا سادقی خه‌ڵكی بۆكان،كه‌سرا ره‌حمانه‌ژاد خه‌ڵكی بۆكان،سیاوان نیكی خا خه‌ڵكی بۆكان، زه‌كه‌ریا فه‌قێ حه‌سه‌ن ئاقا خه‌ڵكی بۆكان،گیانی ئازیزی خۆیان به‌خت كرد.
*ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه كۆماری ئیسلامی به هێرشی تێرۆریستی و ترسنۆكانه‌ی له‌و جۆره‌وه هێرش ده‌كات.
*هه‌ر له ده‌ستپێكی شه‌ڕی 39 رۆژه‌وه تائێستا نزیكه‌ی 40 جار و به زیاتر له سه‌دان دروۆن و موشه‌ك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر باره‌گاكانی كۆمه‌ڵه و له‌و ڕێگه‌وه ویستوویه‌تی وره‌ی گه‌لمان بڕووخێنێ و هه‌نگاومان سست بكات.
*ئه‌وه‌ی سه‌رشۆڕ و داڕماو و دۆڕاوه هه‌ر كۆماری ئیسلامییه و به دڵنییایه‌وه ئه‌و ڕژیمه تاوانباره دوا په‌له‌قاژه‌كانی مه‌رگیه‌تی و دوور نییه ئه‌و ڕۆژه‌ی تۆڵه‌ی هه‌موو تاوانه‌كانی لێده‌سێندرێته‌وه.
*كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له گه‌ڵ هه‌موو هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانیان ، هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی نوێترین گیانبه‌ختكردووانی رێگه‌ی رزگاری و ئازادی، سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان كه دڵیان له گه‌ڵ دڵی پێشمه‌رگه لێده‌دات و به تایبه‌ت خه‌ڵكی قاره‌مانی شاره‌كانی دیوانده‌ره، شاباد، مه‌ریوان، شازه‌ند، بانه وبه‌تایبه‌ت شاری بۆكان كه چوار ئه‌ستێره‌ی گه‌شی پێشكه‌شی كاروانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كرد ده‌كه‌ین.
رایده‌گه‌یه‌نین كه خوێنی گه‌شی ئه‌و هاوڕێیانه، ئه‌و نوێترین شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاری كه ئاواتیان بینینی كوردستانی ئازاد و ئاوه‌دان بوو به‌فیڕۆ ناچێ، به‌ڵكوو ده‌بێته هه‌وێنی شۆرشی گه‌رم و گوڕتری گه‌له‌كه‌مان و سورترمان ده‌كات له درێژه‌ی خه‌باتمان به دژی ئه‌و ڕژیمه دیكتاتۆر و ترۆریسته.
PM:12:59:17/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت