كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له زڕگوێز كرایه ئامانج
وێستگه‌نیوز –
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی باره‌گاكانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له ناوچه‌ی زڕگوێز كرایه ئامانج و به‌پێی زانیارییه‌كان به مووشه‌ك هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هانا له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه راپۆرته سهرهتایییهكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌دا زیانی گیانی هه‌یه، به‌ڵام تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، ژماره‌ی وردی قوربانییه‌كان و ئاستی زیانه ماڵییه‌كان به وردی دیار نییه.
لای خۆیه‌وه ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕانی كوردستانی ئێران، وتی: "ناوه‌ندی سه‌ره‌كیمان به شه‌ش مووشه‌ك له زڕگوێزه‌ڵه له سنووری سلێمانی بۆردوومان كراوه و ئاگری گرتووه".
ئه‌و به‌رپرسه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه بۆ رووداو وتوویه‌تی: "به‌گوێره‌ی ئاماری سه‌ره‌تایی لانیكه‌م هه‌شت شه‌هیدمان هه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌یه ئاماره‌كه به‌رزبێته‌وه".
وتیشی: "ژماره‌یه‌ك برینداریش هه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامیی ئاگره‌كه‌وه ئاماره‌كان به وردی دیار نین".
راشیگه‌یاند كه سێ مووشه‌ك له‌و باره‌گایه‌ی داوه كه شه‌هیدی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و سێ مووشه‌كی دیكه‌ش له هه‌مان ناوچه‌ی داوه.
AM:10:01:17/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 672
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت