باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا هۆشدارییه‌كی ئه‌منی به‌په‌له‌ی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
دوای هێرشه درۆنییه‌كانی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا هۆشدارییه‌كی ئه‌منی نوێی بڵاوكرده‌وه و داوای له هاوڵاتییه‌كانی كرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن.
ئه‌مشه‌و باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا، له پلاتفۆڕمی "X" هۆشدارییه‌كی ئه‌منی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق كرد و رایگه‌یاند كه:
*ئه‌م هۆشدارییه دوای ئه‌و هێرشانه دێت كه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی پشتگیریكراو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدران.
*داوا له هاوڵاتییانمان ده‌كه‌ین به‌رزترین ئاستی وریایی بپارێزن و چاودێری میدیا ناوخۆییه‌كان بكه‌ن.
*ره‌نگه له هه‌ر كاتێكدا و به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته، گه‌شته ئاسمانییه‌كان هه‌ڵوه‌شێته‌وه یان كایه‌ی ئاسمانیی عێراق به ته‌واوی دابخرێت.
*پێویسته گه‌شتیاران پێش چوون بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی (هه‌ولێر، به‌غدا، به‌سرا و سلێمانی) له دۆخی گه‌شته‌كانیان دڵنیاببنه‌وه.
*جه‌خت له‌سه‌ر ئاستی چواره‌می مه‌ترسی ده‌كه‌ینه‌وه و داوا له ئه‌مریكییه‌كان ده‌كه‌ین به هیچ هۆكارێك گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن به‌هۆی مه‌ترسی تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چه‌كداری و نائارامی مه‌ده‌نی.
*توانای حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی فریاگوزاری بۆ هاوڵاتییانی له ناو خاكی عێراقدا سنورداره.
*سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ڕۆشتنی ناچاری بۆ هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام باڵیۆزخانه له به‌غدا و كونسوڵخانه له هه‌ولێر به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان و هاوڵاتییان ده‌توانن بۆ كاره زه‌رورییه‌كان له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه شه‌وی رابردوو له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك درۆنه‌وه هێرشكرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر و به‌گوێره‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان؛له نێوان كاتژمێر 8:53 بۆ 9:20 خوله‌كی شه‌و، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان توانیویانه هه‌شت درۆنی بۆمبڕێژكراو له ئاسمانی هه‌ولێر تێكبشكێنن و بخه‌نه خواره‌وه، كه هیچ زیانێكی گیانییان لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
PM:09:14:16/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت