"دانه‌غاز به‌رهه‌مهێنانی غازی راگرت و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبووه‌وه"
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌هۆی دروستبوونی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه له كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر، هه‌نارده‌ی غاز كه‌م بووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه‌ش به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به بڕی 2500 مێگاوات كه‌مبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 16ی ته‌ممووزی 2026، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گرفتێكی ئه‌منی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر دروست بووه و بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی غاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت: "به‌م هۆیه‌شه‌وه به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای نیشتمانی به بڕی 2500 مێگاوات كه‌م بووه‌ته‌وه".
هاوكات وه‌زاره‌ته‌كه هاوبه‌شانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م دۆخه كاتییه و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر هێڵن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با به شێوه‌یه‌كی ئاسایی.
پێشتر كۆمپانیای "دانه غاز" له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی باوه‌ڕپێكراو له‌سه‌ر ئاسایش و توندبوونه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه، بڕیاریان داوه هه‌موو دامه‌زراوه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌ی كۆرمۆر به شێوه‌یه‌كی كاتی دابخه‌ن.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه دا، چاودێریكردنی دۆخه‌كه به‌رده‌وامه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له نزیكه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگای سلێمانی و به‌غدا ده‌كه‌ن.
كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كه‌وێته سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی دابینكردنی غازی سروشتییه بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا كێڵگه‌كه چه‌ندین جار رووبه‌ڕووی هێرشی مووشه‌كی و درۆنی بووه‌ته‌وه و هه‌موو جارێكیش بووه‌ته هۆی كوژانه‌وه‌ی گشتیی كاره‌با و كه‌مبوونه‌وه‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به هاووڵاتییان.
PM:04:12:16/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت