قوباد تاڵەبانی: ناوەندی کولتووری ئاران دەرفەتێکە بۆ گەنجانی ناوچەکە
وێستگەنیوز-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کردنەوەی ناوەندێکی کولتووری و رۆشنبیری نوێی لە شاری کەلار راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، کە شارەکە شایستەی پڕۆژەی لەو شێوەیە بووە.
لە پەیامێکدا کە لە پێگە فەرمییەکانی خۆی بڵاویکردووەتەوە، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کردووە، کە شاری کەلار چ لە رووی ژمارەی دانیشتووان و چ لە رووی ئابووری و خزمەتگوزارییەوە گەشەیەکی خێرای بەخۆوە بینیوە، هەر بۆیە پێویست بوو ناوەندێکی کولتووری و رۆشنبیری لە ئاستی ئەو گەشەسەندنەدا لەو شارەدا هەبێت.
جێگری سەرۆکی حکومەت خۆشحاڵی خۆی بە کردنەوەی ناوەندی کولتووری "ئاران" دەربڕی و رایگەیاند، ئەم ناوەندە هۆڵێکی پێشکەوتووی سینەما، کتێبخانەیەکی دەوڵەمەند، گەلەرییەکی هونەری و سەنتەری راهێنان و فێرکردنی موزیک لەخۆدەگرێت.
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە خەڵکی کەلار کرد و جەختی کردەوە، کە ئەم ناوەندە دەرفەتێکی باشە بۆ گەنجە خوێندەوار، بەتوانا و هونەردۆستەکانی ناوچەکە، تا لەوێوە لایەنی رۆشنبیری و کولتووری گەرمیان گەشەی زیاتری پێ بدرێت.
PM:02:07:16/07/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت