به‌هار عه‌لی: له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی و یاسایی، بڕیاری ده‌ستگیركردنم بۆ ده‌ركرابوو
وێستگه‌نیوز –
به‌هار عه‌لی، پارێزه‌ر و چالاكوانی مافی ژنان رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی و یاسایی دادگای كه‌تنی هه‌ولێر، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردبوو، ده‌شڵێت: "ئاره‌زوومه‌ندانه له بنكه‌ی پۆلیسی سنووره‌كه‌مان ئاماده‌بووم و ئه‌وانیش وێڕای مامه‌ڵه‌ی به‌رز، ره‌وانه‌ی دادگایان كردم، دادوه‌ریش بڕیاری ئازادكردنی دام".
ئه‌مشه‌و به‌هار عه‌لی، پارێزه‌ر و چالاكوانی مافی ژنان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی كوردستان بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی و یاسایی دادگای كه‌تنی هه‌ولێر، به بیانووی ئه‌وه‌ی له رێكه‌وتی 2026/7/12 له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده نه‌بووم، دادگای كه‌تن بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ دهركردبووم.
*ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 2026/7/15 دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركراومهتهوه ئاره‌زوومه‌ندانه له بنكه‌ی پۆلیسی سنووره‌كه‌مان ئاماده‌بووم.
*ئه‌وانیش وێڕای مامه‌ڵه‌ی به‌رز، ره‌وانه‌ی دادگایان كردم و به ئاماده‌بوونی پارێزه‌ری تایبه‌تم و سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌ران دوای روونكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌ی له ئاگاداركردنهم رووی‌دابوو، دادوه‌ر راسته‌وخۆ بڕیاری ئازادكردنمی دا.
*ئه‌وه‌ی جیگای سه‌رنج و سه‌رسوڕمان و گومانكردنیشه ئه‌وه‌بوو كه له دادگا هاتمه ده‌ره‌وه بیستم كه چه‌ند كه‌سێك له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كۆمه‌ڵێك درۆ و بووختانیان داوه‌ته پاڵم و به داخه‌وه له‌لایه‌ن ده‌یان كه‌نال و په‌یجی سۆشیال میدیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
*من لێره‌دا ده‌مه‌وێ به‌ڕای گشتی رابگه‌یه‌نم كه:
*دوو ساڵ پێش ئێستا كۆمه‌ڵێك كه‌س داوایه‌كیان دژی یاسای باری كه‌سێتی هه‌رێمی كوردستان له لای دادگای ئیتیحادی جووڵاندبوو به بیانووی ئه‌وه‌ی دژی ده‌ستووری عێراقه.
*من له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا كه له كه‌ناڵی رووداو بڵاوكرایه‌وه داكۆكیم له یاساكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد كه له ساڵی 2008 له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موار كراوه‌ته‌وه. (شایانی باسه دادگای ئیتیحادی داواكه‌ی ئه‌و كه‌سانی ره‌تكرده‌وه كه دژی په‌رله‌مانی كوردستان كردبوویان).
*ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندی به هیچ ئاینێكه‌وه نیه.
*دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ك كه من تا دوا هه‌ناسه‌م به‌رده‌وام ده‌بم له داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سانه‌ی مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتنخواز و كه‌سانی خوازی كوردستان پێكه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ هێنانه‌دی یه‌كسانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستاندا كه زامنی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
PM:11:38:15/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت