قوباد تاڵه‌بانی بۆ بۆردی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان: جیاوازی له‌نێوان ناوچه‌كاندا نه‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بۆردی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان داوای لێ‌كردن جیاوازی له‌نێوان ناوچه‌كاندا نه‌كه‌ن و ئاسانكاری ته‌واو پێشكه‌شی وه‌به‌رهێنه‌ران بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ بۆردی وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن كرا بۆ چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی بڕیار و راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵی بۆردی وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستخۆشی له ئه‌ندامانی بۆرده‌كه كرد كه خه‌مخۆرانه كاروباره‌كان راده‌په‌ڕێنن و داوایكرد بۆ گه‌شه‌پێدان و زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گه‌رمیان زیاتر خۆیان ماندوو بكه‌ن و جیاوازی له‌نێوان ناوچه‌كانی گه‌رمیاندا نه‌كه‌ن و بێ هیچ جۆره جیاوازییه‌ك له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی ناوچه‌كه پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان جێبه‌جێ بكه‌ن.
قوباد تاڵه‌بانی پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ بۆردی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان دووپات كرده‌وه.
وتیشی: "هه‌موو ئه‌و فشارانه‌ی له رابردوودا كردوومه و ئێستاش ده‌یكه‌م به‌هۆی ئه‌و خۆشه‌ویستییه زۆره‌مه كه بۆ گه‌رمیان و گه‌رمیانییه‌كان هه‌مه".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران راشیگه‌یاند كه "ده‌بێت له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵك و گه‌شه‌پێدانی ده‌ڤه‌ره‌كه، ئه‌ندامانی بۆردی وه‌به‌رهێنان وه‌ك یه‌ك تیم پێكه‌وه كار بكه‌ن و بۆ زیاتركردنی ئاستی وه‌به‌رهێنان ئاسانكاری ته‌واو پێشكه‌شی وه‌به‌رهێنه‌ران بكه‌ن".
PM:05:20:15/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت