وەزارەتی خوێندنی باڵا پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکارانی دەستپێکرد؛ مەرج و رێنماییەکان بڵاوکرانەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران و قوتابیانی لە نێوان زانکۆکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەستپێکرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەت، پرۆسەکە لە ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 15ی تەمووزی 2026 دەستیپێکردووە و تاوەکو 15ی ئابی 2026 بەردەوام دەبێت، وەزارەت جەختی کردووەتەوە کە پێویستە فەرمانی دەرچوونی زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین لە رێکەوتی 31ی ئابی 2026 تێپەڕ نەکات.
وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند تێبینییەکی گرنگی بۆ خوێندکاران خستووەتە روو:
1- پرۆسەکە بە تەواوی ئەلیکترۆنییە و پێویست ناکات خوێندکاران سەردانی وەزارەت بکەن، تەنها لە رێگەی لینکی (https://regayzanko.com/) مامەڵەکانیان ئەنجام دەدەن.
2- ئەگەر خوێندکارێک ناوی بەکارهێنەر (یوزەرنەیم) و وشەی تێپەڕی (پاسۆرد)ی لەبیرچووە، دەتوانێت بە ژمارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی سەردانی تۆماری زانکۆکەی بکات و پرۆسەکە ئەنجام بدات.
3- پێویستە خوێندکاران لەو ماوە دیاریکراوەدا (تاوەکو 15ی ئاب) مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەی ئەو وادەیە هیچ مامەڵەیەک جێبەجێ ناکرێت.
هەروەها وەزارەت داوا لە خوێندکاران دەکات پێش دەستپێکردنی مامەڵەکانیان، رێنماییەکان بە وردی بخوێننەوە و بۆ هەر پرسیارێکیش پەیوەندی بە بەشی تۆماری زانکۆکانیانەوە بکەن.
PM:02:26:15/07/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت