لەواشنتۆن عەلی زەیدی و تۆم باراک کۆبوونەوە
وێستگەنیوز-
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 13ی تەممووزی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شوێنی مانەوەی خۆی لە واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پێشوازی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تەممووزی 2026، وردەکاری ئەو دیدارەی بڵاوکردەوە کە لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی سەرۆکوەزیران بۆ واشنتۆن ئەنجامدراوە.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا ئاسۆکانی هاریکاری هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریکایان تاوتوێ کرد، تیشکیان خستە سەر رێڕەوی پەیوەندییە ئابوورییەکان و ئەو پێشکەوتنانەی لەم دواییانەدا بەدەستهاتوون، هەروەها باس لە رێگاکانی فراوانکردنی بوارەکانی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کرا.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پێشهاتەکانی ناوچەکە، کە تێیدا جەخت لە گرنگی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکان کرایەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، باس لە رۆڵی سەرەکی عێراق کرا لە لێکنزیکردنەوەی بۆچوونە جیاوازەکان و بەشداریکردنی لە هێورکردنەوەی بارودۆخەکە لەسەر ئاستی ناوچەیی.
AM:09:23:14/07/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت