خشتەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم راگهیهندرا
وێستگهنیوز -
وەزارەتی دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (15ی تەمموزی 2026) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی شەممە (18ی تەمووزی 2026) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
وهزارهتهكه دهڵێت: "بەهۆی ئەوەی گەیشتنی تەمویلی مووچە کەوتە کۆتایی دەوامی فەرمی و نەتوانرا پارەکە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق وەربگیرێت".
راشیگهیاندووه كه "هەرچەندە سبەی سێ شەممە پشوی فەرمییە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سبەی دەست بەڕێکارەکانی وەرگرتنی پارەو گواستنەوەی بۆ بانکەکان و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات و سەرجەم بانک و گەنجینەکان لە ئامادەکاری تەواودا دەبن بۆ ئەوەی لە ڕۆژی چوار شەممە کاتژمێر ( 8 ) بەیانی دەست بەدابەشکردنی مووچە بکەن".
PM:07:03:13/07/2026
ئهم بابهته 308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت