حكومه‌تی هه‌رێم سبه‌ی كرده پشوو، وه‌زاره‌تی دارایی‌ش خشته‌ی مووچه‌ی رانه‌گه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
له‌كاتێكدا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم 50 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و چاوه‌ڕوانی راگه‌یاندنی خشته‌ی مووچه‌ن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی سێشه‌ممه (14 ته‌مووزی 2026)ی كرده پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان.
ئه‌مڕۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سبه‌ی سێشه‌ممه (14ی ته‌مووزی 2026)، به‌پێی ڕۆژژمێری فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌بۆنه‌ی شۆڕشی 14ی ته‌مووزی 1958، له سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوكات له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان، ده‌وام به‌شێوه‌ی ئێشكگری به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی رابردووی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه ته‌مویل كرا، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی رانه‌گه‌یاندووه و هاوڵاتیان له چاوه‌ڕوانیدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات مووچه‌كانیان وه‌ربگرن، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 13ی ته‌مموزه، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه.
PM:04:30:13/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت