كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و گه‌رم ده‌بێت و سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ی ته‌مموزی 2026 ئاسمان ساماڵ و گه‌رم ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماره‌كانی دوێنێ".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "خێرایی با مامناوه‌ند (10 – 20) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین له‌نێوان (8 – 10) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 12- 7- 2026 ئاسمان ساماڵ و گه‌رم ده‌بێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
روونیشیكرده‌وه كه "خێرایی با مامناوه‌ند (10 – 20) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین له‌نێوان (8 – 10) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ سبه‌ی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:35 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
AM:10:51:11/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت