ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا هێزه‌كانی له هه‌رێم بكشێنێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا هێزه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان بكشێنێته‌وه و ته‌نها ژماره‌یه‌ك له هێز و راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان له كۆنسووڵگه‌ریی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر ده‌هێڵنه‌وه.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا لیژنه‌ی به‌رگریی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
هۆكاری سه‌ره‌كی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه له هه‌رێمی كوردستان.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه سیستمی به‌رگریی ئاسمانییان له هه‌ولێر هه‌بوو، تائێستا پارێزگاری‌یان له هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه، به‌ڵام بڕیاری داوه هێزه‌كانی خۆی له هه‌رێمی كوردستان بكشێنێته‌وه و بنكه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیش هیچ سیستمێكی به‌رگریی ئاسمانی لێ نامێنێت. بۆیه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیاش بڕیاری داوه هێزه‌كانی خۆی بكشێنێته‌وه.
به‌پێی بڕیاری په‌سندكراوی په‌رله‌مانی فیدراڵیی ئه‌ڵمانیا، پێویسته هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته تاوه‌كو 31-01-2027 له هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه.
پێشتر نزیكه‌ی 500 سه‌ربازی ئه‌ڵمانی له چوارچێوه‌ی ئه‌ركێكی هاوپه‌یمانیی ناتۆدا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق جێگیر بوون.
PM:03:49:10/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت