شاره‌وانیی سلێمانی هاوڵاتیان له به‌ربه‌ستكردنی شه‌قامێك ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان ده‌كات كه:
* له پێناو ڕێكخستنی باشتر و ئاسانكردنی هاتووچۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود و خێراكردنی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی یه‌كتربڕی شه‌وكه‌ت حاجی موشیر، به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی، سبه‌ی كاتژمێر (10)ـی سه‌رله‌به‌یانی (ته‌یپه‌ر) ڕێگا لاوه‌كییه‌كه‌ی به‌رده‌م یه‌كتربڕه‌كه كه به‌ره‌و مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی ده‌ڕوات، وه‌ك له نه‌خشه‌ی هاوپێچدا دیاریكراوه به‌ربه‌ست ده‌كرێت.
*بۆ پاراستنی ئاسایی هاتووچۆ، شۆفێران ده‌توانن شه‌قامی سه‌رو هۆتێل ئه‌بوسه‌نا وه‌ك ڕێگای جێگره‌وه به‌كاربهێنن و له یوتێرنی شه‌قامی جه‌واهیرییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه.
*هه‌روه‌ها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی، ده‌توانن چوارڕیانی سه‌رچناریش وه‌ك ڕێگای جێگره‌وه بۆ گه‌یشتن به هه‌مان ئاراسته به‌كاربهێنن.
*سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی سوپاسی هاوكاریی شۆفێران و هاوڵاتییان ده‌كات و داواكاره پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ و تیمه‌كانی كار له شوێنی پڕۆژه‌كه.
PM:08:47:07/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت