بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ كونسوڵی به‌ریتانیا به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم باس ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ كونسوڵی به‌ریتانیا به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم باس ده‌كات، راشیگه‌یاند كه داوای یه‌كێتی، داوای خه‌ڵكه بۆ باشتركردنی حكومڕانی و گه‌یشتن به حكومه‌تێكی دادپه‌روه‌ر.
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له ئه‌ندرۆ بیزلی، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، له دیدارێكدا كه ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌بوو، دوایین په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و ئابوورییه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و جه‌خت له هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و عیراق كرایه‌وه، له‌پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كاندا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان خرانه‌به‌ر باس.
بافڵ تاڵه‌بانی له‌وباره‌وه وتی: "داوای یه‌كێتی، داوای خه‌ڵكه بۆ باشتركردنی حكومڕانی و گه‌یشتن به حكومه‌تێكی دادپه‌روه‌ر و به‌هێز كه توانای خزمه‌تكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌بێت به‌بێ جیاوازی".
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ر اشیگه‌یاند كه "ئێمه ده‌مانه‌وێت هاوبه‌شیی راسته‌قینه بنه‌مای كاركردن بێت".
PM:10:13:06/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت