قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی كاروباری ده‌ره‌وه و پیشه‌سازی ئه‌لبانیا كۆبووه‌وه
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لبانیا بڕیاریاندا گروپێكی كاری هاوبه‌ش پێكبهێنرێت بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له بواره‌كانی گه‌شتوگوزار و بازرگانیدا له‌نێوان هه‌ردوولادا.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌لبانیا، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له فێریت هۆكسا، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه و ئه‌وروپای ئه‌لبانیا و ئێنێیا كاراكاچی، وه‌زیری پیشه‌سازی و وزه‌ی ئه‌لبانیا كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی گرنگیی كاری هاوبه‌ش بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی سیاسی و ئابووری نێوان هه‌ردوو وڵات و بڕیادرا له‌سه‌ر پێكهێنانی گروپێكی كاری هاوبه‌ش له پسپۆڕانی هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیی له بواره‌كانی گه‌شتوگوزار و بازرگانیدا بڕه‌خسێنن و هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی دروست بكه‌ن بۆ ئاڵوگۆڕی پسپۆڕیی له بواره‌كانی به ئه‌لیكترۆنیكردنی دامه‌زراوه‌كان و به‌كارهێنانی ژیریی ده‌ستكرد له خزمه‌تگوزارییه‌كاندا.
له كۆبوونه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری پیشه‌سازی و وزه‌ی ئه‌لبانیادا، باس له ئه‌زمونی ئه‌و وڵاته كرا له چۆنییه‌تی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی وزه و به تایبه‌تیش وزه‌ی نوێبووه‌وه. له‌مباره‌یه‌شه‌وه جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر كاركردن بۆ ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون له‌نێوان هه‌ردوولادا.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به پێویستیشی زانی هێڵی ئاسمانی راسته‌وخۆ له‌نێوان سلێمانی و تیرانادا بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ربێت له دروستكردنی په‌یوه‌ندیی گه‌شتیاری و كولتووری و بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
PM:08:51:06/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت