پارتی پۆستێكی نوێی به هۆشیار زێباری دا
وێستگه‌نیوز –
هۆشیار زێباری له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه له به‌غدا پۆستێكی نوێی پێدرا، ده‌شڵێت: "ھه‌رێم ئاماده‌یه ھاوكاری زه‌یدی بكات له هه‌ر رێوشوێنێك دژی گه‌نده‌ڵكاران".
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌رقیه نیوز رایگه‌یاند كه:
*له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌مه‌وه وه‌ك به‌رپرسی ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی به‌غدای پارتی دیاریكرام بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی سه‌رجه‌م دۆسێ و پرسه سیاسی و حكومییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا.
*له‌به‌غدا تووشی كۆمه‌ڵێك كه‌موكوڕی و كێشه بووین كه پێویستی به چاره‌سه‌ركردن هه‌یه.
*زۆر گرنگه ئاماده‌ییه‌كی هه‌میشه‌ییمان له به‌غدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستێكی باڵاتردا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وام بین.
*ئامانجی ئاماده‌بوونمان له به‌غدا پشتیوانیكردنه له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و هاوكاریكردنیه‌تی له هه‌وڵه‌كانیدا.
*سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ ئه‌مریكا زۆر گرنگه، ئه‌و پرسانه‌ی له‌وێ گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت گرنگییه‌كی سه‌ره‌كییان هه‌یه.
*ئه‌و دۆسێیانه‌ی كه له واشنتۆن گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت تایبه‌تن به گه‌نده‌ڵی و قاچاخچێتی و یه‌كخستنی چه‌ك له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراق.
*ئه‌مریكییه‌كان به‌ته‌واوی ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی دۆخی دارایی عێراقن و تیمێكی مه‌یدانی تایبه‌تمه‌ندیان له به‌غدا هه‌یه.
*پرسی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت سه‌ركه‌وتوو نابێت گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت گروپی چه‌كدار هه‌بن.
*به‌شێك له گروپه چه‌كداره‌كان چه‌كه قورسه‌كانیان راده‌ستی حكومه‌ت كردووه.
* قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی كه له‌م دواییانه‌دا ئاشكرا بوو، شۆكهێنه‌ره؛ له حكومه‌ته‌كانی پێشوودا به‌م شێوه‌یه نه‌بووه.
* ھه‌رێمی كوردستان عه‌لی زه‌یدی ئاگادار كرده‌وه كه ئاماده‌ی ھاوكارییه له هه‌ر رێوشوێنك دژی گه‌نده‌ڵكاران.
* ئه‌مه یه‌كه‌م حكومه‌ته كه هه‌نگاوی كرده‌یی بنێت بۆ ده‌ستگیركردنی گه‌نده‌ڵكاران.
*ناكرێ بوترێ به‌غدا هه‌موو به‌رپرسیارێتی كێشه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت؛ هه‌رێمیش به‌شێكه له كێشه‌كه.
*باوه‌ڕم وایه ئاراسته‌یه‌كی نوێ هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه.
* هه‌موو لایه‌نه‌كانی هه‌رێم ئێستا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه قووڵایی ستراتیژی ئێمه له به‌غدایه.
* ئه‌و هێرشانه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان دژی وڵاتانی دراوسێ ئه‌نجامیان داوه زیانێكی زۆری به په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق گه‌یاندووه.
*ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دەرفەتی تەواو دەدات بە زەیدی و فشاری زۆری لەسەر دروست ناكەن و گومانی باشیان پێیه‌تی .
*هەڵمەتی بەرەبەیان دژی گه‌نده‌ڵكاران لێردەدا راناوەستێت و بەردەوام دەبێت.
PM:11:42:05/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت