"داوایه‌كی ئه‌مریكییه‌كان بۆ مانه‌وه‌یان له هه‌رێمی كوردستان ره‌تكراوه‌ته‌وه"
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح –
سه‌ركردیه‌كی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی كه له‌لایه‌ن عه‌مار حه‌كیمه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا داوای كردووه دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له عێراق، له هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه، به‌ڵام داواكه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م، سه‌ركرده له ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی به وێستگه‌نیوزی وت: "عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی ناڕاسته‌وخۆی له عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراقه‌وه پێگه‌یشتووه و داوای سێ شتی لێكردووه".
وتیشی: "په‌یامه‌كه‌ی سیستانی ئه‌وه‌یه كه زه‌یدی به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه و عێراق بكاته خاوه‌ن سه‌روه‌ری و چه‌كیش له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تدا بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌پێی رێككه‌وتن، له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا عێراق جێده‌هێڵن و ده‌كشێنه‌وه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی شیعه‌كان راشیگه‌یاند كه "ئه‌مریكا داوای كردووه دوای ئه‌و واده‌یه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق داواكه‌یانی ره‌تكردووه‌ته‌وه".
PM:08:14:05/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت