میترۆ واقیعی ئێستای كاركردنی میدیاكان و فه‌زای گشتی بۆ ئازادی گه‌یانده كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا
وێستگه‌نیوز -
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ كۆنترۆڵكردنی میدیا و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ئاڕاسته‌كردنیان بۆ شه‌ڕی سیاسی ناڕه‌وا، له ئاستێكی ترسناكدایه، پاره‌ی سیاسی مهرجدارو ترس و تێكه‌ڵبوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌شێكی دیاری نوخبه‌ی رۆشنبیری، وای كردوه فه‌زای گشتیمان بۆ ئازادی ره‌خنه نیمچه داخراو بێت و میدیاش ببێته به‌شێكی قه‌یرانه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی ته‌مووزی 2026، تیمی سه‌نته‌ری میترۆ پێشوازییان له ئه‌لبرێشت فۆن ڤیتكه، كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان، رێبیكا ماتێس، كونسوڵی كاروباری سیاسی و ئابوری و راگه‌یاندن و ئیحسان وڵزی، راوێژكار له كونسوڵخانه‌كه، كرد.
*كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا، خۆشحاڵی ده‌ربڕی كه له نزیكه‌وه تیمی سه‌نته‌ری میترۆ ده‌بینێت و گفتوگۆ ده‌كه‌ن، وتی "ئێمه به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانیینه ئه‌ركی چاودێریكردنی ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌گه‌ری" و جه‌ختیكرده‌وه " به‌داخه‌وه‌م ئه‌مه دوا سه‌ردانم ده‌بێت بۆ میترۆ ، هیوادارم له كاره‌كانتان سه‌ركه‌توو بن و میدیا بتوانێت ئه‌ركی خۆی له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ بۆ هاوڵاتیان به شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ جێبه‌جێ بكات " .
*تیمی میترۆ به گه‌رمی به‌خێرهاتنی كونسوڵ و وه‌فدی هاوڕێیان كرد، خۆشحاڵییان بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان ده‌ربڕی، هیوایان خواست ئه‌لبرێشت فۆن ڤیتكه، كه كوردستان جێده‌هێڵێت و ئه‌ركێكی تازه وه‌رده‌گرێت، سه‌ركه‌توو بێت.
*ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ باسیله‌وه‌كرد، ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌سه‌ڵاتدا له‌پاش راپه‌ڕینی 1991 وه زاڵ بووه، وابهستكردنی به‌شێكی زۆری ده‌زگای رۆشنبیری و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان به دارایی حزبه‌كان، له‌م رێگه‌شه‌وه لایه‌نگرییان مسۆگه‌ر بكات، بكرێنه كه‌ره‌سته‌یه‌كی بچوك له‌ناو بزوێنه‌ری زه‌به‌لاحی گوتاری میدیایی و ئامرازێكی تری زاڵبوونی چینی ده‌سه‌ڵاتدار.
*ره‌حمان غه‌ریب وتی: "كه‌م توێژ هه‌ن وه‌ك به‌شێكی زۆری رۆژنامه‌نووس و رۆشبیرو دامهزراوهكانییان، له‌م قۆناغه‌دا به‌لاڕێدا نه‌چووبێت".
*وتیشی: "ئه‌مه وای كردوه فه‌زای گشتیمان بۆ ئازادی ره‌خنه نیمچه داخراو بێت و میدیاش ببێته به‌شێكی قه‌یرانه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان".
*دیاری محەمەد به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ، تیشكی خسته پرۆژه تازه‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ كه له‌گه‌ڵ رێكخراوی CFI فه‌ره‌نسی له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی قه‌ریب جێبه‌جێ ده‌كرێت، له ئایندهی نزیك له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆكیش چالاكی ئه‌نجام ده‌درێت.
*هه‌روه‌ها كانی عومه‌ر، سێوه سیروان، شایی ئاسۆ، هه‌ر یه‌ك به جیا باسیان له ره‌وشی ئازادی راده‌ربڕین كرد، تیشكییان خسته سه‌ر گرنگترین رروداوهكانی ساڵی رابردوو هه‌روه‌ها شه‌ش مانگی 2026 به پێی چاودێری تیمه‌كانی تۆڕی 19 و سه‌نته‌ری میترۆ.
*ئه‌لبرێشت فۆن ڤیتكه، كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی پێشوازی گه‌رم و هاوڕێیانه‌ی تیمی میترۆی كرد، هیوای خواست كاره‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ به‌رده‌وام بێت.
PM:06:06:05/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت