دۆسیەكه‌ی عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی گه‌یشته داواكاری گشتی و ئه‌وقاف چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگایه
وێستگه‌نیوز، هه‌ڵبه‌ست ئیبراهیم –
دۆسیەی نامه ده‌نگی و تایبه‌تییه‌كانی د.عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د سه‌له‌فی كه یه‌كێك له رێبه‌رانی ره‌وتی سه‌له‌فیه له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كچانی كۆلێژهكهیدا، گه‌یشته دادگا، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانی-ش چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ناوبراو له وتاردان.
له نوسراوێكدا بۆ فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، د. كۆسار محه‌مه‌د سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ده‌ڵێت: "دوا به‌دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له نامه ده‌نگییه‌كانی د.عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د مسته‌فا له كۆلیجی زانسته ئیسلامییه‌كان و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌به‌ر هه‌بوونی ره‌گه‌زی سزایی له وه‌زیفه‌ی گشتیدا، داواكارین له به‌ڕێزتان ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ناوبراو ئه‌نجام بدرێت".
لای خۆیه‌وه نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیان داوه‌ته ئه‌وقافی سلێمانی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی و دوورخستنه‌وه‌ی له وتاردان.
وێستگه په‌یوه‌ندیكرد به ئه‌قافی سلێمانی به‌ڵام پێیان راگه‌یاندین كه "هیچ لێدوانێكیان له‌وباره‌وه نییه تا دادگا دۆسیه‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و كه‌ی دۆسیه‌كه یهكلابووهوه، ئه‌وقافی سلێمانی بڕیاری خۆی ده‌بێت".
PM:04:24:05/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت