مەسرور بارزانی: هاوبەشیی ستراتیژی و دۆستایەتیمان لەگەڵ ئەمریکادا بەرز دەنرخێنین
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 4ی تەموزی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بە بۆنەی یادی 250 ساڵەی راگەیاندنی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی، "پیرۆزبایی لە گەلی ئەمریکا دەکەین بەبۆنەی ئەم یادە مێژووییە و تێپەڕبوونی 250 ساڵ بەسەر واژۆکردنی بەیاننامەی سەربەخۆییاندا".
ئاماژەی بەوەکردووە، "هاوبەشیی ستراتیژی و دۆستایەتیمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەرز دەنرخێنین".
مەسرور بارزانی دەڵێت، "شانازی بە مێژووی هاوکاری و کارە هاوبەشەکانمان لە تێکشکاندنی تیرۆر دەکەین و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بەهێزکردنی هاوبەشییەکەمانین بۆ نەوەکانی داهاتوو".
PM:10:58:04/07/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت