بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مریکا لە عیراق کۆبووەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیم لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مریکا لە عیراق کرد.


لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکای لە جۆشوا هاریس و گەلی ئەمریکا کردووە.

ئەوەشی خستەروو، کە دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و عیراق و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسکراوە.

لەکۆتاییدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، کە لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا جەختمان لە گرنگیی هەوڵە هاوبەش و دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کردەوە.


PM:12:43:04/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت