كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزێكی سووك و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ی ته‌مموزی 2026 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزێكی سووك زیاتر له‌ناوچه‌كانی باشوور‌و رۆژئاوای هه‌رێم".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه به‌راورد به تۆماره‌كانی دوێنێ. خێرایی با مامناوه‌ند (15 – 25) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات بۆ باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین له‌نێوان (8 – 10) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ شه‌ممه 4- 7- 2026 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزێكی كه‌م زیاتر له‌ناوچه‌كانی باشوور‌و رۆژئاوای هه‌رێم له كاته‌كانی به‌یانیدا رێژه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزمتر ده‌بێته‌وه به (1-2) پله‌ی سیلیزی به‌راوورد به تۆماره‌كانی ئه‌مرۆ. خێرایی با مامناوه‌ند (15 – 25) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین له‌نێوان (7 – 9) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ سبه‌ی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر: 40 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 38 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 39 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه: 43 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 39 پله‌ی سیلیزی
پیرمام: 38 پله‌ی سیلیزی
AM:11:12:03/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت