کاروان گەزنەیی: خەڵکی کوردستان ماندوو بووە و کاتی ئەوەیە خزمەت بکرێن
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تەموزی 2026، کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانەی مەراسیمی واژۆ رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بۆ کۆتایی هێنانە بە جیاوازی سیاسی و خزمەتکردنی خەڵک و گەڕانەوەی هاوسەنگی".
ئاماژەی بەوەکرد، "خەڵکی کوردستان ماندوو بووە و کاتی ئەوەیە خەڵکی کوردستان خزمەت بکرێن".
کاروان گەزنەیی باسی لە قەوای هەرێمی کوردستان کرد و وتی، "قەوارەی هەرێمی کوردستان لای یەکێتی هێڵی سوورە، چونکە یەکێتی دارێژەری بەردی بناغەکەیەتی".
وتیشی، "قەوارەی هەرێم قەوارەیەکی دەستوورییە و عینادی سیاسی و خۆسەپێنی سیاسی و عەقڵی ویستی حکومەتی پۆلیسی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم دروست دەکات، نەک هەوڵی خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان".
PM:07:20:02/07/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت