عومه‌ر گوڵپی چیرۆكی دیارنه‌مانی 900 ملیار دینار له هه‌رێم ده‌گێڕێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا چیرۆكی دیارنه‌مانی 900 ملیار دینار له هه‌رێم ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت كه:
*لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌موو رۆژێك 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له به‌غدا وه‌رده‌گرنه‌وه به‌پاساوی دابینكردنی پێداویستی ناوخۆ له به‌نزین، گاز و نه‌وت.
*ئه‌م نه‌وته له پاڵاوگه‌كانی خۆیان ده‌یپاڵێون، لێره‌وه پاره‌ی پاڵاوتن ده‌چێته‌وه گیرفانی خۆیان.
*به‌نزینه‌كه به نرخی حكومی به هاوڵاتیان ناده‌ن و به‌رهه‌مهێنانیشی نه‌بووه‌ته‌هۆی دابه‌زینی نرخی به‌نزین له بازاڕه‌كانی كوردستان.
*خه‌ڵك ناچاره له سلێمانی لیتری به 1250 دینار و زیاتر بكڕێت و له هه‌ولێر لیترێك به 1450 دینار و زیاتر بكڕێت.
*سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش داهاتی ئه‌م پاڵاوتنی نه‌وته دیار نییه كه هه‌موو مانگێك من خه‌مڵاندوومه به 100 ملیار دینار.
*بۆ 9 مانگی رابردوو كه له 27ی ئه‌یلولی 2025ه‌وه ده‌ستی پێكردووه، 900 ملیار دینار ده‌كات.
*به‌دواداچوونم كردووه و پێشتریش زانیاریم هه‌بووه كه یه‌ك دیناری ئه‌م داهاته ناچێته وه‌زاره‌تی دارایی.
*له‌كاتێكدا به‌پێی یاسا ده‌بێت هه‌رچی داهات و خه‌رجییه له‌ژێر كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی داراییدا بێت.
*ئه‌م 900 ملیار دیناره كه له‌پاڵاوتنی رۆژانه‌ی 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌وه ده‌ستیان كه‌وتووه، یه‌ك دیناری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان خه‌رج نه‌كراوه.
*ئه‌گه‌ر ئه‌م قسانه وانیه به وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت بۆ خه‌ڵكی كوردستانی روون بكاته‌وه ئه‌م 50 هه‌زار به‌رمیله نه‌وته چی لێدێت و داهاته‌كه‌ی چه‌نده بۆ نایده‌نه وه‌زاره‌تی دارایی و به‌نزین به هه‌رزان به خه‌ڵك نافرۆشن.
PM:02:21:02/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت