له‌تیف نێروه‌یی: ناوی هیچ وه‌زیر و بریكارێكی وه‌زیری سه‌ر به یه‌كێتی له لیستی گه‌نده‌ڵكاراندا نییه
وێستگه‌نیوز –
به‌رپرسی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه ناوی هیچ وه‌زیر و بریكارێكی وه‌زیری سه‌ر به حزبه‌كه‌ی له لیستی گه‌نده‌ڵكاراندا نییه.
له‌تیف له‌تیف نێروه‌یی به‌رپرسی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌ڵگه‌كان ده‌توانن دوكه‌ڵی گه‌نده‌ڵی و دوكه‌ڵه ده‌ستكرده‌كان له‌یه‌ك جیابكه‌نه‌وه.
به‌رپرسی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه ناچینه ناو ورده‌كارییه‌كانه‌وه، به‌ڵام ده‌توانین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به یه‌كێتییه‌وه ئه‌م خاڵانه بخه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م : یه‌كێتیی یه‌كێكه له‌و حزبه كه‌م وێنانه‌ی له سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی (23) ساڵی رابردوودا هیچ وه‌زیر و بریكاری وه‌زیری سه‌ر به یه‌كێتی له به‌غدای پایته‌خت نه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی گیراوه، نه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ركراوه نه راشیكردووه، نه متمانه‌ی لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نه هیچ هه‌ڤاڵێكی یه‌كێتی كه كاندیدبێت بۆ پۆستێكی باڵا له‌به‌غدا به هیچ تۆمه‌تێك ره‌تكرابێته‌وه.
دووه‌م: سنوری ده‌ڤه‌ری سه‌وز (سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ) یه‌كێكه له‌و شوێنه ده‌گمه‌نانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌بۆته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئه‌وانه‌ی له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق پاره‌یان دزیوه و له گه‌ندڵییه‌وه تێوه‌گلاون و ده‌رفه‌تیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه كه بتوانن بێنه سنووری سلێمانی و خۆیان حه‌شاربده‌ن.
سێیه‌م: له‌و لیسته‌ی كه باس له تێوه‌گلانی كومه‌ڵێ وه‌زیر و بریكاری وه‌زیری حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات، ناوی هیچ وه‌زیرو بریكارێكی وه‌زیری سه‌ر به یه‌كێتی تیانییه و له‌ئێستادا هه‌موویان له‌به‌غدا سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی رۆژانه‌ی خۆیانن و له دووره‌وه سه‌یری دوكه‌ڵی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن.
PM:06:15:01/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت