د.عەبدولـلەتیف سەلەفی دوورخرایەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تەموزی 2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد بەشێوەیەکی یەکجاری لە زانکۆی سلێمانی، بەشی زانستە ئیسلامییەکان دووربخرێتەوە.
دوای ئەوەی زنجیرەیەک تۆماری دەنگی و تێکست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە باس لەوەکرا دەنگ و نووسینی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد بن، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگەکانیش، باس لە بوونی چەند کچێکی دیکە لە دۆسیەکەدا کرا، زانکۆی سلێمانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکهێنا و لیژنەکەش راپۆرتی خۆی رەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد.
د. عەبدوللەتیف ئەحمەد، جیا لەوەی مامۆستای زانکۆیە، وەک رێبەری سەلەفییەکانی کوردستان دەناسرێت. بڵاوبوونەوەی ئەو تۆمارە دەنگییانە کاردانەوەی زۆری لە ناوەندە جیاوازەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە، بەڵام ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە "بوختانە و دەنگی من نییە".
PM:01:34:01/07/2026
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت