هەوڵەکان بۆ لادانی ناتانیاهۆ دەستیپێکرد


وێستگەنیوز-

گادی ئایزنکۆت، سەرۆک ئەرکانی پێشووتری سوپای ئیسرائیل، لە یەکەمین کۆبوونەوەی هەڵبژاردنیدا رایگەیاند، "ئیسرائیل شایستەی ئەوەیە لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی خۆیدا هەڵبداتەوە و ئێمە پێکەوە ئەو لاپەڕەیە دەنووسینەوە".


ئاماژەی بەوەکرد، "ئیسرائیل پێویستی بە سەرکردایەتییەکی سەهیۆنی، دەستپاک و رێزدار هەیە".

باسی لەوەکرد، "لەپێناو داهاتووی ئیسرائیلدا، دەبێت دڵنیابینەوە لەوەی کە تەمەنی ئەم حکومەتەی بە حکومەتی 7ی ئۆکتۆبەر دەناسرێت، لە مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوودا کۆتایی پێ دێت".

گادی ئایزنکۆت لە ئەیلولی 2023دا پارتی یەشار (بە واتای راست و دروست)ی دامەزراند، لە سەرەتای جەنگی غەززەوە ئەندامی ئەنجوومەنی جەنگی ئیسرائیل بوو، بەڵام لە حوزەیرانی 2024دا، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر سیاسەتەکانی ناتانیاهۆ لە بەڕێوەبردنی جەنگەکەدا، دەستی لەکار کێشایەوە.


AM:09:00:01/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو