نوسینگه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی
وێستگه‌نیوز –
نوسینگه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه:
*له دوای هه‌وڵ و هه‌نگاوه به‌رده‌وامه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك كه‌س به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر ماڵ و سامانی گشتی، نوسینگه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ستخۆشی و پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌رده‌بڕێت له پێناو بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری.
*به‌داخه‌وه، له ماوه‌ی رابردوودا هه‌ندێك كه‌ناڵ، میدیا، په‌یجی فه‌رمی و مۆڵه‌تپێدراو، جگه له په‌یجه‌كانی سێبه‌ر، هه‌واڵ و بابه‌تێكی بێ بنه‌ما و نادروستیان سه‌باره‌ت به شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بڵاوكردووه‌ته‌وه.
*بۆ هه‌موو لایه‌كی ڕوونده‌كاته‌وه كه ئه‌و هه‌واڵ و بابه‌تانه ته‌نها درۆ، بوختانن.
*هه‌وڵێكی به‌رده‌وامن بۆ لێدان له پێگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستیان نییه.
*ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵ، میدیا، په‌یجه فه‌رمی و ئه‌كاونته سێبه‌رانه ده‌كه‌ینه‌وه له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌واڵه بێ بنه‌ما و تۆمه‌تانه‌دا، ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی پارێزه‌ری تایبه‌ته‌وه ڕێكاری یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر و سكاڵای یاسایی له دژیان تۆمار ده‌كرێت و ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
PM:11:06:30/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت